پۆلیسی کەنەدا بۆ ئاڤا: چەند کوردێکمان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکردووە
- جیهان
- 26 نیسان

دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی دزراو لەلایەن پۆلیسی هامڵتۆن لە کەنەدا
ئاڤا نیوز
دوو مانگ بەر لەئێستا پۆلیسی کەنەدا ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی خەڵک دەستگیرکرد و ناو و وێنەی هەمووشیانی بڵاوکردەوە. حکومەتی کەنەداش بۆ ئاڤا دەڵێت، ئۆتۆمبێل دزین لە هەندێک شاری کەنەدا بووەتە دیاردە و ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن کە ئەو کارە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا لەسەر دۆسیەی ئەم هاوڵاتییە کوردانە قسەی لەگەڵ پۆلیسی شاری هامیڵتۆن کردووە و ئادەم کیمبەر، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی ئەو شارە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ماوەی یەک ساڵە چاودێری کارەکانی ئەو گرووپەیان کردووە تا دەستگیرکراون، ئێستا دۆسییەکانیان نێردراوە بۆ دادگا و ئەوان ناتوانن وردەکارییەکان بخەنەڕوو.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر، ئاڤا پرسیاری لە دامەزراوەی خزمەتگوزاری سنووری کەنەدا کرد کە بەرپرسن لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، گومرگ، ڕێگریکردن لە کۆچبەران. جاکلین ڕۆبی، وتەبێژی ئەو دامەزراوەیەی کەنەدا ڕایگەیاند، ئەفسەرانیان لە شارەکانی مۆنتریاڵ و تۆرنتۆ شانبەشانی پۆلیسی شاری هامیڵتۆن کاریان کردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بەو دۆسیەیە، زۆربەی ئەو کۆنتێنەرانەی کە گرووپەکە دەیانویست بیفرۆشن پێکهاتبوون لە بزوێنەر و پارچەی ئۆتۆمبێل تەنانەت ئۆتۆمبێلی بڕاوەش، بە کۆی گشتی 27 کۆنتێنەرییان دەستی بەسەرداگیراوە.
زانیاریی زیاتر: دامەزراوەی خزمەتگوزاری سنووری کەنەدا کاری کردووە بۆ ڕێگریکردن لە بردنە دەرەوەی ئەو پارچانە بۆ وڵاتانی دیکە و لە هەموو قۆناغە یاساییەکاندا پشتگیری هەنگاوەکانی دامەزراوەکانی دیکەی و پۆلیسی کەنەدا دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانباران.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2025 تا سەرەتای مانگی چوار ڕێگری کراوە لە بردنە دەرەوەی 394 ئۆتۆمبێلی دزراو، هاوکات لە ساڵی 2024، دوو هەزار و 277 ئۆتۆمبێل و لەساڵی 2023ـیش هەزار و 806 ئۆتۆمبێلی دزراو دەستیان بەسەرداگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن