
ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان بەهۆی نەگونجاویی جلوبەرگەکانیان ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بوونەوە. دیارترینیان دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمریکابوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025، سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە ڕۆما کرد، بەشێک لە بەشداربووان سەبارەت بە جلوبەرگیان لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕووبەڕووی ڕەخنە بوونەوە.
بابەتە ستراتیژییەکان: بەشێک لە بەشداربووانی پرسەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی میدیاکان بوونەتەوە کە جلوبەرگیان گونجاو نەبووە بۆ پرسەکە، لەوانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە بۆینباغێکی ڕەنگ شینی تۆخی لەبەرکردووە، بەڵام بە پێچەوانەی ترەمپەوە مێلانیای خێزانی پانتۆڵێکی ڕەش و دەستکێشی ڕەشی لەبەردا بوو، بەمەش پابەند بووە بە یاسا کۆنەکانی ڤاتیکان بۆ ئافرەتان.
- هاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەم ڕەخنانە بێبەش نەبوو کە بۆینباغێکی هەمان ڕەنگی ترەمپی لەبەرکردووە، ئەمەش بەبێ ڕێزی بۆ ئەم بۆنە ئایینییە وەسف کرا.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕووبەڕووی بە هۆکاری نەبەستنی بۆینباغ ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە. ئەمە یەکەمجار نییە زێلێنسکی ڕووبەڕووی ئەم جۆرە ڕەخنانە دەبێتەوە، لە کۆشکی سپیش کاتێک لەگەڵ ترەمپ کۆبوویەوە ڕەخنەی ئەوەی لێگیرا کە جلوبەرگێکی گونجاوی بۆ دیدارێکی لەم جۆرە لەبەرنەکردووە و بە جلێکی سادەی ڕەنگ ڕەش لەگەڵ ترەمپ کۆبوویەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم جۆرە ڕێوڕەسمانەدا پێویستە پیاوان قاتێکی تۆخ و بۆینباغی ڕەش لەگەڵ کراسێکی سپی لەبەر بکەن، ئەمەش وەک نیشانەیەکی کولتووری و کۆن بۆ ڕێز نیشاندانە.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 21-4-2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستی دەمارەکانی دڵییەوە کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025 لە کەنیسەی سانتا ماریا ماجیۆری لە ڤاتیکان بە خاک سپێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
58 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت