ئاسانکاری بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ناوچە کێشەلەسەرەکان دەکرێت
- کوردستان
- 27 نیسان

پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
لە كەركووك كار بۆ سوودمەندبوونی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكرێت لە سەرجەم ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی بەپێی یاسا بۆیان دابین كراوە، بەتایبەت وەرگرتنی كوڕ و كچی شەهیدان لە خوێندنی باڵا و لێخۆشبوونیان لە نیوەی كرێی خوێندنی زانكۆ ئەهلییەكان و خوێندنی ئێواران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا لە هیچ جۆرە ماف و ئیمتیازێك سوودمەند نین كە بە یاسا بۆیان چەسپێنراوە.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی حكومەتی فیدڕاڵی كە پێكهاتبوون لە ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری شەهیدان و بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان، لەسەر داوای ئیدارەی خۆجێیی كەركووك، سەردانی پارێزگای كەركووكیان كرد و لەگەڵ پارێزگاری شارەكە كۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كەسوكاری شەهیدان، بەدیاریكراویش كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بێبەشن لە سەرجەم ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی كە بە یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 2016، بۆ كەسوكاری شەهیدان، بڕیاری لەسەر دراوە.
خاڵە ئەرێنییەكان: لەم كۆبوونەوەیە بڕیاردرا ئاسانكاریی پێویست بكرێت بۆ سوودمەندبوونی كەسوكاری شەهیدانی ناوچە كێشەلەسەرەكان لە ماف و ئیمتیازەكان، هەوڵیش بدرێت بۆ نەهێشتنی ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوان وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدانی حكومەتی فیدڕاڵی هەیە، لەپێناو هەماهەنگیكردن و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم سوودمەندنەبوونی كەسوكاری شەهیدان لەو ماف و تایبەتمەندیانە.
بابەتە ستراتیژییەكە: تەرخانكردنی كورسیی خوێندنی باڵا بەڕێژەی 10% بۆ كچ و كوڕی شەهیدان بەبێ بەرامبەر لە زانكۆ حكومییەكان و لێخۆشبوون لە 50%ـی كرێی خوێندن لە زانكۆ ئەهلییەكان و خوێندنی ئێواران، بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ