سهرۆكوهزیران بارزانی لەگەڵ سوودانی لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە
- کوردستان
- 2024-03-13

ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەر هێڵە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تا کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو دادگەی فیدراڵی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە دەبێت تاوەکو هەژماری فەرمانبەران تەواو دەبێت، وەزارەتی دارایی عێراق بە کاش پارەی مووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بابەتی مووچەی فەرمانبەران بووەتە حیکایەتێکی درێژ لەنێوان ئێمە و حکومەتی فیدراڵ، هەمیشە لەکاتی جێبەجێکردنی خاڵێکدا خاڵێکی دیکەیان هەیە بۆ ئێمە، خەڵکی کوردستان نە دیلە نە بەدیل گیراوە هەر مانگە و بڕێک پارە بنێرن، لەهیچ دۆخێکدا دەستبەرداری مافی هەرێمی کوردستان نابین، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ناردنی تەواوەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێم پاشەکشە لە هەژماری من ناکات و بۆ درووستکردنی هەر کارتێکیش تەنیا دوو هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک بانک ڕێککەوتووە بۆ هەر دوو هەزار مووچەخۆر ئامێرێکی " ATM " دادەنرێت".
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 19 خولەک لەمەوپێش
دۆخی شنگال دوای 11 ساڵ لە جینۆساید
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
38 خولەک لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
49 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە