
ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لەئێران کرد، وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی دایەوە و دەڵێت، هەر هێرشێک بەهاوشێوە وەڵامی دەدرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئێران کرد، دەیەوێت بە تەواوەتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوونی نەمێنێت و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران دەبێ بەهەمان شێوە چارەسەری تواناکانی مووشەکی بالیستیکی ئێران بکات، لە بەرامبەر ئەمەدا ئێران هەڵوێست وەردەگرێت وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی لێدوانەکانی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، هیچ بژاردەیەکی سەربازی نییە و بە دڵنیاییەوە هیچ چارەسەرێکی سەربازی نییە و هەر هێرشێک بۆ سەر تاران دەستبەجێ وەڵامی هاوشێوەی دەدرێتەوە.
- ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر هەمان پرس ڕایگەیاند، هەر کردەوەیەکی نادروست بەرامبەر ئێران ڕووبەڕووی وەڵامێکی چەقێنەر دەبێتەوە، هاوکات دەشڵێت، ئیسرائیل کاریگەری لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا لە دانووستانەکانی لەگەڵ ئێران دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا و ئێران تاوەکو ئێستا سێ خولی دانووستانی ناڕاستەوخۆیان بەنێوەندگیری عومان ئەنجامدراوە، ناوەڕۆکی دانووستانەکان لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانە، هەردوولا بەئەرێنی دانوستانەکانیان وەسف کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێشهاتەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتن ئەنجام دەدرێت، پێویست ناکات هێزی سەربازی بەکاربهێنین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران