فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 1 ئایار
ئاڤا نیوز
ماوەی شەش ساڵە خەڵکی چەند گەڕەکێکی هەولێر زبڵ و خاشاک دەبەنە گەڕەکی باداوە، خەڵکی باداوەش بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن و داوای چارەسەرکردنی دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر پانتایەک زەوی هەیە هەرچی بیری لێ ناکەیتەوە لە زبڵ و خاشاک لەو شوێنە کۆکراوەتەوە.لە گەڕەکەکانی تر بە شەو و ڕۆژ خەڵک زبڵ دەبەنە ئەو گەڕەکە و لەوێ فڕێی دەدەن. ئەمەش بۆتە هۆی بێزارکردنی دانیشتوانی گەڕەکەکە.
لێدوانە فەرمییەکان:
- ئەحمەد خالید کە هاووڵاتییەکی ئەو گەڕەکەیە، قسەی بۆ هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا کردووە و جورجێکی بەدەستەوە گرتووە، دەڵێت: جورج و مشک ئێمەی خوارد، ئاڤا میدیا فریامان بکەوە، زیاتر لە 10 جار پەیوەندیمان بە شارەوانی کردووە، هەر ئەمڕۆ و سبەییمان پێ دەکات و بۆ مان چارەسەر ناکات.
- دانیشتوێکی دیکەی گەڕەکی باداوە بە ناوی دڵدار دەڵێت: لە ماڵەوە پێنج بۆ شەش تەڵەی مشک و جورجمان داناوەتەوە ئینجا هەر پێ ڕاناگەین، ئەمە دووکەڵ و سوتاندنی زبڵیش لەملاوە بوەستێ، خەڵکی تووشی ڕەبۆ و تەنگە نەفەسی بووە.
- گەنجێکی دیکەش لە گەڕەکەکە دەڵێت: ئەو ڕۆژە زیاتر لە 20 سەگی ئەم زبڵ خانەیە بەدوای پیاوێک کەوتبوون، هەر بە زۆر توانی خۆی لەژێر دەستیان ڕزگار بکات، منداڵەکانیشمان بەهۆی زۆری ئەو سەگانە ناهێڵین بێتە دەرەوە، بەمە مەمنونین بۆنی پیسی زبڵ و مێش ژیانی ئێمەی وێران کردووە، باخچەیەکمان لە گەڕەکەکە هەیە بەهۆی ئەم بۆنەی پیسەی زبڵخانەکەوە بە خێزانی ناتوانین بچینە ناوی، نازانین چی بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ ئاڤا گوتی: بەیانی تیمەکانمان دەنێرین و تەواوی ئەم زبڵانە بە شۆفڵ و گەڵابە کۆدەکەینەوە و هەمووی پاک دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ