ئەمریکا بە بەهای سێ ملیار و 500 ملیار دۆلار چەک بە سعودیە دەفرۆشێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شا سەلمان، پادشای سعودیە؛ وێنە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ڕێککەوتنێکی فرۆشتنی مووشەک بە بڕی سێ ملیار و 500 دۆلار لەگەڵ سعودیە واژۆ دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و سعودیە پەیوەندییەکی پتەوی بازرگانی و دیپلۆماسییان هەیە. هاوکات ڕیاز بە یەکێک لە هاوبەش و هاوپەیمانە گرنگەکانی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆنگرێسیان له ڕێککەوتنی فرۆشتنی چەک بە سعودیە ئاگادار کردووتەوە، ڕێککەوتنەکە فرۆشتنی هەزار مووشەکی ئاسمانی لە جۆری AIM-120 لەخۆدەگرێت.
لەلایەکی دیکە: پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ شانشینی سعودیە، ڕێککەوتنێکی موشەکیی بە بڕی 3.5 ملیار دۆلاری لەگەڵ سعودیە پەسەند کردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە ترەمپ لە 13 تا 16ی ئایار سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات بکات، ئەمەش یەکەم گەشتی دەرەوەیە لە خولی دووەمیدا، جگە لە سەردانێکی بۆ ڕۆما بۆ بەشداریکردن لە پرسەی پاپا فرانسیس.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی عێراق: سنوورمان لەگەڵ سووریا 99% پارێزراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شۆفێران لە جۆرێکی سزای هاتووچۆ دەبەخشرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: ئۆندەر هەموو ژیانی بۆ پێکەوەژیانی کورد و تورک تەرخانکردبوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی یەمەن دەست لەکار دەکێشێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێزەکانی لە باشووری سووریا بڵاوە پێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: هەڵسوکەوتی ئەمریکییەکان گومان دروست دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە چەند کاتژمێرێکدا 20 هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر سووریا