
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی یاداشتێک کە واژۆی پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکای لەسەرە، فەرماندراوە بە سەرکردایەتیی باڵای پێنتاگۆن، کە ژمارەی ژەنەڕاڵ و ئەو دەریاوانەی خاوەن چوار ئەستێرەن، بەلایەنی کەمەوە بەڕێژەی 20% کەم بکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی خەرجی و پێکهاتەی حکومەتی فیدراڵی وڵاتەکەی.
زانیاریی زیاتر: وەزیریی بەرگری ئەمریکا فەرمانیداوە ژمارەی ئەو کەسانەی پلەی لیوایان لە هێزی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا هەیە بە ڕێژەی 20% کەمبکرێتەوە، هاوکات ئەو کەسانەی پلەی ژەنەڕال و ئەفسەرانی باڵان بە ڕێژەی 10% کەمدەکرێتەوە کە ئێستا ژمارەیان دەگاتە 900 کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یاداشتەکەیدا، هێگسەس نووسیویەتی، کەمکردنەوەی پۆستە باڵاکان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو لابردنی پێکهاتەی هێزی زیادە و لە ڕێگەی ئەو ڕێوشوێنانەوە پێگەی خۆمان وەک بەهێزترین هێزی شەڕکەری جیهان دەپارێزین، لە ڕێگەی هێزەوە ئاشتی بونیاد دەنێین، هەروەها کاریگەری زیاتر و داهێنان و ئامادەیی زیاتر بۆ ئاستەنگەکانی داهاتوو مسۆگەر دەکەین.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی پێنتاگۆن، تا ساڵی 2023، 37 ژەنەڕاڵ و دەریاوانی چوار ئەستێرە لە هێزی سەربازیی ئەمریکادا هەبوون.
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 41 خولەک لەمەوپێش
شی جینپینگ چۆن بیر دەکاتەوە؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ باوبۆران قوتابخانەیەک دەڕوخێنیت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی قەرەداخی سەردانی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: یارمەتی خەڵکی غەززە دەدەین بۆ ئەوەی بڕێک خۆراکیان دەست بکەوێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مۆسکۆی کردە ئامانج
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە واشنتن لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی ترەمپ ملیاران دۆلاری یارمەتیی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا پێدانی ڤیزای خوێندن و کارکردن سنووردار دەکات