
دیمەنی ژمارەیەک جووتیارە کوردەکانی کەرکووک لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
ململانێی زەوی لە گوندی تەپەسەوز لە قەزای خورماتوو سەری هەڵداوەتەوە و حەوت گرێبەستی زەوی نوێکراونەتەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر مافی جووتیارانی کورد دروستبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 21-1-2025 پەرلەمانی عێراق یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتووکاڵییەکانی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکان پەسەندکرد کە داواکاری سەرەکی کورد بوو لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 بە گشتی و پارێزگای کەرکووک بەتایبەتی، چونکە بەهۆیەوە ئەو زەویانەی جوتیارانی کورد کە بە بڕیاری حیزبی بەعس درابوون بە عەرەبی هاوردە، دووبارە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەگەڕێنرێتەوە.
چی ڕوودەدات: لە کۆی 15 هەزار دۆنم زەوی سنوورەکە، زیاتر لە دوو هەزار دۆنم ئێستا عەرەب بەپێچەوانەی یاسا گرێبەستەکەی تازە کردوونەتەوە کە نابێت دەستکاری بکرێن.
لێدوانی تایبەت: جووتیارانی کوردی قەزاکە بە ئاڤا میدیایان وت: بە توندی دژی ئەم بڕیارەن و دەشڵێن بەرگری لە زەویی و ماڵی خۆیان دەکەن. هۆشداری دەدەن ئەگەر چارەسەرێکی خێرا و دادپەروەرانە نەدۆزرێتەوە، دەکرێ ببێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.
بۆچی مەترسیدارە؟ وەک جووتیاران باسی دەکەن، بڕیاڕە لەم چەند ڕۆژەدا عەرەب بە پاڵپشتی سوپا و بڕیاری دادگا بێتە گوندەکەو ڕوپێوی بۆ زەویەکان بکات لە جوتیارانی کوردی وەربگرێتەوە و بیدات بە عەرەبی هاوردە.
زانیاریی زیاتر: جوتیارانی کورد لە تەواوی ناوچەکە لە ئامادەباشیدان ڕایانگەیاند، خزم و کەسوکار و چەندین گوندی کوردنشینیان ئاگادار کردۆتەوە ، هەر کات عەرەب گەیشت بگەن بە هانایان، چونکە ئەوان ئامادەنین بستێک زەوی باوک و باپیرانیان بە عەرەب بدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب