
ئاڤا دیجیتاڵ
شەوی دووشەممە، كۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەكی بالیستیک هێرشی كردە سەر هەولێر. بەهۆی ئەو رووداوەوە، چوار كەس گیانیان لە دەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون، تاوەکو ئێستاش کەسێک بێسەروشوێنە. بۆردوومانەکەی ئێران زیانێكی زۆری بە شوێنە بەئامانجگیراوەکان گەیاند و "بەخێرایی" لە میدیا جیهانییەكانەوە بڵاوبوویەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: سوپای پاسداران بە 15 مووشەكی بالیستی هێرشی كردە سەر چەند شوێنێك لە پارێزگای هەولێر، بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی، وزارەتی بەرگریی ئێران، بەرپرسیاریێتیی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند و ئەمریكاش زۆر بەتوندی سەرکۆنەی كرد.
ئەوەی ئێستا روودەدات: هێرشە مووشەكییەكە لە ناوخۆ و دەرەوە كاردانەوەی لێكەوتەوە. لەگەڵ نووسینی ئەم بەدواداچوونەدا لە بەردەم نەتەوەیەكگرتووەكان خۆپێشاندانە دژی هێرشەكە،. قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەرێمی كوردستان و بەشێك لە كۆنسولی وڵاتانیش سەردانی بریندارەكانیان كرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆكوەزیران بارزانی لە داڤۆسەوە بۆ میدیاكان قسەی كرد و گوتی هیوادارین، چی دیكە ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە و ئەم ڕووداوانە بەس بە سەرکۆنەکردن چارەسەر نابن و دەبێت هەڵوێستی جددیی هەبێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەواڵی مووشەکبارانکردنی هەولێر "بەخێرایی" بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان و لە میدیا جیهانییەكانیش كاردانەوەی گەورەی هەبوو.
جەزیرە: ئێران هەولێری بۆردوومان كرد، هاووڵاتیی كوژراون، هێرشەكە لە نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا بووە.
رۆیتێرز: ئێران دەڵێت هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی مۆساد لە هەولێر و سوێند دەخۆن تۆڵەی زیاتر دەكەنەوە.
ئەی بی سی نیوز: هەولێر كرایە ئامانجی مووشەكی و ئێران رایگەیاند ئەوە کاری ئەوانە.
ئەنادۆڵ: ل هێرشەكەی هەولێردا چوار كەس كوژراون، هێرشەكە ئێران كردوویەتی.
ئاژانسی ویۆنگ: ئێران هەولێری كردە ئامانج، مووشەكی لە چەند شوێنێك داوە.
ئیندیپێندن: ئێران دەڵێت "بنكەیەكی سیخوڕی ئیسرائیل"ـیان لە هەولێر كردووەتە ئامانج.
نیویۆرك تایمز: ئێران مووشەكی ئاراستەی هەولێر کردووە و چەندین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.
سی ئێن ئێن: ئێران لە تۆڵەی هێرشەكانی ئەم دواییەدا، لە هەولێر تۆڵەی خۆی كردەوە
باکگراوند: لە سەرەتای شەڕی گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، گرووپە چەكدارە عێراقییەكانی "نزیك لە ئێران" 69 جار هێرشی مووشەكی و درۆنییان كردووەتە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنكەی سەربازیی هەریر. ئەمە دووەم جاریشە ئێران راستەوخۆ هەولێر بۆردوومان دەكات و بەرپرسیارێتیی خۆشی لە ڕووداوەكە ڕادەگەیەنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی دۆزینەوەی كار فێڵ لە خەڵك دەكرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی کوردانی ئێزدیی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی داواکاریی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ڕەت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
27 نیسان