وۆڵ ستریت جۆرناڵ پلانی شەرع بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
وۆڵ ستریت جۆرناڵ پلانی شەرع بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی سووریاوە بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا هەوڵدەدات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە بۆ ئەوەی دیدگای خۆی بۆ ئاوەدانکردنەوەی هاوشێوەی پلانی مارشال هاوبەش بکات.

چیڕۆکی سەرەکی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا نامەیەکی لە ڕێگەی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناردبوو، وەڵامی درایەوە و ئێستاش هەوڵێکی دیکە بۆ نزیکبوونەوە لە ئەمریکا دەدات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە، ''شەرع هەوڵدەدات پاڵپشتی واشنتن بۆ حکومەتەکەی بەدەستبهێنێت، چونکە تاوەکو ئێستا ئەمریکا مامەڵەی فەرمی لەگەڵ سووریا نەکردووە، بۆیە دەیەوێت باوەڕ بۆ ئەمریکا دروست بکات کە گۆڕانکارییەکان ڕاستەقینەن و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان پێویستە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە، هاوکات سووریا ڕێگە بۆ ئەمریکا خۆش بکات بۆ ئەوەی کە ڕێگە بە کۆمپانیاکانی نەوت و غازی ئەمریکی بدات وەبەرهێنان لە سووریا بکەن''.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە هەفتەی داهاتوو ترەمپ سەردانی چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، لەمیانەی ئەم سەردانە بڕیارە بەرپرسانی قەتەر و سعوودیە داوا لە ترەمپ دەکەن پلانێکی گشتگیر بۆ سەقامگیری و بووژاندنەوەی سووریا بخاتەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ