
دیمەنی بەرزبوونەوەی دووکەڵی ڕەش لە کەنیسەی سیستین وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵنەبژاردنی پاپای نوێ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە دووەم گەڕی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ڕابەری نوێی کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا هەڵنەبژێردرا. هەڵبژاردنەکە بە ئامادەبوونی 133 کاردیناڵ و لە کەنیسەی سیستین بەڕێوەچوو. هەر بۆیە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پاپا بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە 21ـی نیسان پاپا فرەنسيس، ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی ڤاتیکان، کۆچی دوایی کرد. بە مەبەستی دیاریکردنی جێگرەوەی پاپا بۆ یەک ملیار و 400 ملیۆن کاسۆلیکی جیهان، ڕۆژی 2025-05-07، کەنیسەی کاسۆلیک دەستی کرد بە هەڵبژاردنی 267ـەمین پاپا لە مێژووی کەنیسەکەیدا.
زانیاریی زیاتر: لە دووەم گەڕی هەڵبژاردن کە لە نێوان 133 کاردیناڵدا بەڕێوەچوو، بە نیشانەی سەرنەکەوتنی پڕۆسەکە، دووکەڵی ڕەش لە کەنیسەی سیستین بەرزبوویەوە.
بە پێی نەریتی هەڵبژاردنی پاپا، لە ئەمڕۆوە ڕۆژانە چوار جار دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێی لە ناو کاردیناڵەکاندا دەکرێت تا ئەو کاتەی کە ڕابەری نوێی کاسۆلیکەکانی جیھان دیاری بکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەهۆی ئەوەی لە دوو گەڕی هەڵبژاردن، هیچ کام لە کاندیدەکان دەنگی پێویستی بەدەستنەهێناوە، پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پاپای نوێ چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری هەڵبژاردنی پاپای نوێ، دووکەڵی سپی لە کەنیسەی سیستین دەردەچێت وەک ئاماژەیەک بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە و دیاریکردنی پاپای نوێ بۆ کەنیسەی کاسۆلیک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت