پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.. باشترکردن یان ئاڵۆزیی بەردەوام؟
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تا دێت نزیکبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و چاودێرانیش پێیانوایە زۆرجار دۆسیەکان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، توێژەرێکی کاروباری سیاسیش، وای دەبینێت سەردانە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کەناڵەکانی دیالۆگ جددیتر دەکاتەوە سەرەڕای بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئازاری ساڵی 2023 و تشرینی دووەمی ساڵی 2024 دووجار سەردانی تورکیای کردووە، لە بەرامبەریشدا 22ـی نیسانی 2024 و بۆ یەکەمجار دوای 13 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، لەو سەردانەدا 26 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ کران کە چواریان لە بواری سەربازی و ئەمنیدا بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆماری تورکیا و بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری ستراتیژیی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرەی کرد.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسان دەڵێن ئەم سەردانانە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان بەهێزتر کردووە و باشترین پەیوەندی بووە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.
لێدوانی فەرمی: موختار مووسەوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە لێدوانێکدا بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە میانی سەردانەکەدا چەند دۆسیەیەکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، دیارترینیان بوونی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق و پشکی ئاو و نەوتی هەرێمی کوردستان، پێیوایە ئەم بابەتە پێویستی بە لێکتێگەیشتنی گشتگیر لەنێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا هەیە.
بە بڕوای مووسەوی، ئەزموونی عێراق لەم جۆرە سەردانانەدا هانی گەشبینی نادات، چونکە زۆر جار دۆسیە هەستیارەکان دەخرێنە ڕوو، بەڵام بەبێ میکانیزمێکی ڕوون بۆ بەدواداچوون بەجێ دەهێڵرێن. جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ ناتوانێت مەرجەکانی بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشکەوتن لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبینرێت بەهۆی نزیکی بەرژەوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و بەردەستبوونی ئیرادەی سیاسی. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە عێراق دووەم یان سێیەم هاوبەشی بازرگانی تورکیایە، قەبارەی ئەو بازرگانییە لە نێوان 14 و 20 ملیار دۆلاری ساڵانەیە.
لە گۆشەیەکی دیکەوە: مجاشع تەمیمی، توێژەر لە کاروباری سیاسی، وای دەبینێت سەردانە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کەناڵەکانی دیالۆگی جددیتر دەکاتەوە سەرەڕای بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان.
مجاشع تەمیمی، توێژەر لە کاروباری سیاسی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا، لووتکەی قۆناغێکی نوێی کراوەیی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیە.
تەمیمی ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەتی ئێستا نزیکبوونەوەیەکی پراگماتیکی گرتووەتەبەر کە هاوسەنگی لە نێوان سەروەری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکات، بەتایبەت لە دۆسیە هەستیارەکانی وەک ئاو و ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق.
لەبارەی دۆسیەی سوریاوەش، دەڵێت: عێراق پێویستی بە هەماهەنگی زیاترە لەگەڵ تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کە ئەنقەرە دەکاتە هاوبەشێک کە ناکرێت تێپەڕێنرێت". ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە "سەردانی سوودانی پێگەیشتوویی دیپلۆماسی پیشان دەدات کە دەتوانێت دواتر بەرهەمدار بێت، بە مەرجی گۆڕینی نیازەکان بۆ ڕێکاری بەرجەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 4 خولەک لەمەوپێش
هێڵکێشانێک بە ژێر وتارەکەی سوودانی دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
دەرفەتی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 نامێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست بووە پاپای ڤاتیکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 330 هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پلە بەرزکردنەوەی وەزیفی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
8 کاتژمێر لەمەوپێش
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو جەنگەی هەموو جیهان دەخاتە مەترسییەوە خەریکە دەستپێدەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە