پۆلیسی ڕاپەڕین: ئەو کەسەی هۆکاری خنکانی منداڵەکەی حاجیاوا بوو دەستگیرکرا
- کوردستان
- 9 ئایار

دیمەنی منداڵەکە و ساتی دەرهێنانی تەرمەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر خنکانی مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵە لە حاجیاوا، شۆفێری شۆفڵێکیان دەستگیرکردووە، دەرکەوتووە ئەو هۆکار بووە بۆ خنکانی منداڵەکە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 4:30 ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی ئەستریلان سەر بە قەزای حاجیاوا، لە کاتی مەلەکردن لە گۆماوێکی پاشماوەی کارگەی چەو و لم مێرمنداڵێک دەخنکێت. پۆلیس لەسەر ئەم ڕووداوە لێکۆڵینەوە دەکات. لە کامێرای چاودێریەوە دەردەکەوێت شۆفێری شۆفڵێک منداڵەکان دەترسێنێت و ئەو بووەتە هۆکاری خنکانی منداڵەکە، ئەمەش بەپێی ڕاگەیێنراوی پۆلیسی ڕاپەڕین.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد، دەردەکەوێت شۆفێرێکی کارگەکە بە دەمی شۆفڵ ئاو بە ئاراستەی دوو منداڵەکە دەبات کە سەرقاڵی مەلەکردنن و هەوڵی ترساندنیان دەدات، بەو هۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی شەپۆلی ئاوەکە نوقم دەبێت و دەخنکێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، دانیناوە بە تاوانەکە و وتویەتی، بۆیە ئەو کارەی کردووە، تاوەکو منداڵەکان بترسێن و چیتر بۆ مەلەکردن نەیەنەوە ئەو شوێنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا کەوتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن لەگەڵ فایەق زێدان لەبارەی مووچە کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری هەولێر درێژ دەکرێتەوە