
ئاڵای وڵاتانی عێراق و تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، پێشوازی لە دەرئەنجامەکانی لووتکەی ئەنقەرە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا دەکات و بە هەنگاوێکی مێژوویی لە ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ناوی دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 8-5-2025, محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕێککەوتننامەیەکی 11 خاڵییان لە بوارەکانی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر واژۆکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە بارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەنقەرەو دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڕایگەیاند:
- پێشوازی لە دەرەنجامەکانی لووتکەی ئەنقەرە لەنێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکەین، کە هەنگاوێکی مێژووییە لە ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگە بۆ قۆناغێکی نوێی هاوکاری و هاوبەشی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی، خۆشدەکات.
- پێمانوایە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، بەهێزکردنی هاوکاری ئەمنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە ڕێکخراوەکانی داعش و PKK، ئاسایش لە هەردوو وڵات بەهێز دەکات و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دەچەسپێنێت.
- جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوون لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە چوارچێوەی دەرەنجامەکانی لووتکەی ئەنقەرە، دەتوانێت گۆڕانکاری لە نەخشەی ناوچەکە بەگشتی دروست بکات و پێشینەیەکی ئابووری و بازرگانی و جیۆپۆلیتیکی بێوێنە بە وڵاتەکەمان ببەخشێت.
- هاوڕابوونی بەغدا و ئەنقەرە لە پرسی دەستدرێژی ئیسرائیلی بۆ سەر غەزە و بەیروت و دیمەشق و پێویستی پشتگیریکردنی دەوڵەتی نوێی سووریا بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ڕاگوزەر، کاریگەری ئەرێنی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستە هەرێمییەکان لە نێوان هەردوو لادا دەبێت.
- چاوەڕوانین بە زوویی کارەکانی لووتکەکە و ئەو ڕێککەوتنە گەورە و مێژووییانەی پێی گەیشتوون جێبەجێ بکرێن، بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و تورکیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون