
سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ بەحرەین
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ یەکەمجار بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەحرەین و بڕیارە لەگەڵ میری ئەو وڵاتەکە کۆببێتەوە.
بۆچی گرنگە: دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا پەیوەندییەکی پتەویان لەگەل وەڵاتانی عەرەبیدا و بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو هەیە و ئەم سەردانەی شەرعیش لە کاتێکدایە پاش چەند ڕۆژێکی دیکە لووتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا عێراق داوەتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لەو سەرکردانە بەئەحمەد شەرعیشەوە ڕەوانە کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی گەیشتووەتە بەحرەین و لەلایەن شێخ حەمەد بن ناسر ئال خەلیفە، کوڕی پاشای بەحرەین پێشوازی لێ کراوە و بڕیارە لەچەند کاتژمێرێکی داهاتوو لەگەڵ ئەمیر و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئەمەش بزانە: شەرع لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری سووریا، سەردانی چەندین وڵاتی کردووە کە بریتیین لە سعوودیە، ئوردن قەتەر ،میسر، ئیمارات ،تورکیا و فەرەنسا بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین هۆشداری لە سیاسەتی بازرگانیی ئەمریکا دەدات