فایلی خەڵک؛ بەهۆی نەبوونی بورج دانیشتوانی دۆڵەڕەقە لە ڕاپەرین ناتوانن تەلەفۆن بەکاربهێنن
- کوردستان
- 10 ئایار
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی دۆڵەڕەقە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، کەمترین کات زەنگی مۆبایلەکانیان لێدەدات، چونکە بەهۆی نەبوونی بورجی کۆمپانیاکانی گەیاندن، لەناو ماڵەکان هێڵی مۆبایل وئینتەرنێت وەک پێویست کار ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵەڕەقەی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە ئیدارەی ڕاپەڕین نیگەرانن و دەڵێن، نە شەبەکەی مۆبایل، نە شەبەکەی ئینتەرنێت، هیچیان نییە، ئەگەر هەشبێ زۆر خراپە. بۆ تەلەفۆن و بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەچنە سەر بەرزاییەکان.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی بەدواداچوونی هەنگاو محەممەد پەیامنێری ئاڤا لە سنوورەکە، لە ساڵی 2018 هەوڵێک هەبوو بورجی یەکێک لە کۆمپانیاکانی تەلەفۆن دابنرێ، بەڵام لەبەر ناکۆکی لەسەر شوێنی دانانی بورجەکە، کۆمپانیاکە پەشیمان بوویەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرکەپکان بە ئاڤای وت: هەوڵی نوێ دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ