بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی تەرمی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی بەخاکسپێردرا
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی لە گۆرستانی باقرتە لە سنووری ناحیەی شەمامک کرد، بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بۆ ماڵباتەكەی.
چی ڕووی دا: نزیک كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 15 مووشەكی بالیستیک چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان كرد، یەكێک لەو شوێنانە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو لە ڕێگەی پیرمام، بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.
كاریگەری و لێكەوتەكان: شەوی ڕابردوو دوای ڕووداوەكە، سەرۆک بارزانی لە ڕاگەیێنراوێكدا، ئاماژەی بەوەدا "ناكرێ هەتا سەر ئەوان لەو زوڵمە بەردەوام بن و ناشكرێ چیتر لەبەرامبەر ئەو ستەم و ناحەقییە بێدەنگ بین. ئاماژەی بەوەش دا پەیامم بۆ ئەنجامدەرانی پەلاماری مووشەک و درۆنەكانی ئێرانی ئەوەیە، شەهیدكردنی ژن و منداڵ و خەڵكی سیڤیلی ئێمە هیچ شانازی و سەربڵندی بۆ ئێوە تێدا نییە، دەتوانن بمانكوژن، بەڵام دڵنیابن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستێنن".
زانیاری زیاتر: تەرمی پێشڕەو دزەیی و كچەكەی ژینا پێشڕەو لە لە گۆڕستانی باقرتە لە سنووری ناحیەی شەمامك بەخاك سپێردران ، تەرمی بازرگانە ئیماراتییەكە و خزمەتگوزارە فلێپینییەكەش ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەكرێنەوە. ئەمە زانیاری شەوكەت قادر، پەیامنێری ئاڤا میدیا بوون، لە گۆڕستانی باقرتە.
باكگراوند: لە ساڵی 2020ـەوە هەتا ئێستا بە چەند جارێك شاری هەولێر كەوتۆتە ژێر هێرشی ناڕەوای موشەك و درۆنەكانی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزە هاودەستەكانیان، لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا ئەوە دووەمجارە سوپای پاسدارانی ئێران بەتۆمەتی "هەبوونی بنكەی ئیسرائیل و موساد" هاووڵاتییانی مەدەنی لە شاری هەولێر دەكاتە ئامانج، هەردوو جارەكەش ماڵی دوو سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو. رۆژی 13-3-2023 بەهەمانشێوەی شەوی رابردوو، ماڵی شێخ باز بە ژمارەیەك مووشەك كرایە ئامانج، بەڵام خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی سەلامەت دەرچوون و تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار