ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەدێی ڕۆڤیا جێبەجێ دەكرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەدێی ڕۆڤیا جێبەجێ دەكرێن

دیمەنی قیرتاوکردنی شەقامەکان

ئاڤا نیوز

ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ لە سەنتەری ناحیەی ڕۆڤیا جێبەجێ دەكرێن كە تێچووەكەی لەسەر داهاتی شارەوانی دهۆک دابین دەكرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزارییەكانی قیرتاوكردن، ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن، لە سەنتەری ناحیەی ڕۆڤیا جێبەجێ كرا.

وردەكاری پرۆژەكان: گوژمەی پرۆژەكه‌ 421 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی دابین كراوە، پێكهاتووە لە قیرتاوكردنی شەقام بە درێژیی 550 مەتر و كۆنكرێتكردنی 340 مەتر و 760 مەتر دروستكردنی ئاوەڕۆ.

بۆچی گرنگە: ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی سنووری شارەوانیی ڕۆڤیا و دەبێتە ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی سنوورەكە و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی ڕۆڤیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ