
ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری ئەمینداریی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند، 17ی ئایار لەپاڵ لووتکەی عەرەبی، لووتکەی گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتییش لە بەغدا ساز دەکرێت، ئەمەش یەکەمین جارە هەردوو لووتکەکە لە یەک ڕۆژ و لە یەک کاتدا بەڕێوەبچن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە کارەکانی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەستپێدەکات، بۆ لووتکەکە و پادشا و سەرۆکی هەر 22 دەوڵەتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون، لە هەمان کات و ڕۆژیشدا لووتکەی گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: هەیفا ئەبوغەزالە، یاریدەدەری ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، "یەکەمجارە لووتکەی عەرەبی و لووتکەی گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتی لە یەک ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن، میوانداریکردنی بەغداش لە هەردوو لووتکەکە مانای وایە عێراق لەمەودوا دەتوانێت چالاکییە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان لەخۆبگرێت.
- ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا ئەو بڕگە و بابەتانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی، کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوەکانەوە پێشکەش کراون، تاوەکو لە لووتکەی گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتی تاوتوێ بکرێن یان بڕیاری پێویستییان لەبارەوە بدرێت.
- هاوکات هەڵسەنگاندنیش بۆ نێوانی دوو لوتکەکە دەکرێت، کە دواهەمین لووتکە
ی گەشەپێدان شەش ساڵ لەمەوبەر لە لوبنان بەڕێوەچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت