مەزڵووم عەبدی: بڕیارەکەی پەکەکە شایەنی ڕێزگرتنە

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی: بڕیارەکەی پەکەکە شایەنی ڕێزگرتنە

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات

ئاڤا نیوز 

 

مەزڵووم عەبدی، پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی پەکەکە دەربڕی و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، بانگەوازی ڕێبەر ئۆجەلان، شایەنی ڕێزگرتنە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی 5 تا 7ـی ئایاری ئەمساڵ کۆنگرەی 12ـی پەکەکە لە یەک کاتدا لە دوو ناوچەی جیاواز بە هۆکاری ئەمنی بەسترا، بە کۆی گشتیی 232 نوێنەر بەشداربوون، ئەمڕۆ دووشەممەش ئەنجامی کۆنگرەکەی ڕاگەیاند؛ ئەوەش هەڵوەشاندنەوەی پەیکەربەندی ڕێکخستنەکەی بوو و کۆتایی بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرا هێنا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی و کۆتایی هێنان بە میتۆدی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئۆجەلان، شایەنی ڕێزگرتنە.

- پەکەکە لە پڕۆسەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینی، ئێمە پێمان وایە ئەم هەنگاوە نوێیە زەمینە بۆ پرۆسەیەکی نوێی سیاسی و ئاشتییانە لە ناوچەکە دا خۆش دەکات.


هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست بنێن و هەموو دۆستان پاڵپشتی پێویست پێشکەش بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: