
دیمەنی لەوەڕاندنی گامێش لە نزیک ئاوی فوڕات
ئاڤا نیوز
لەپارێزگای نەجەف کارەساتێکی ژینگەیی بەڕێوەیە ئەگەر تا هاوینی ئەمساڵ چارەسەر نەکرێت ئەوا ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی کە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانە شوانکارانی ناوچەی ئوم خەشم لە پارێزگای نەجەف زیاتر لە 25 هەزار سەر گامێش لەدەوروبەری ئاوی فوڕات نزیک لەهەردوو قەزای میشخاب و قادسییە دەڵەوەڕێنن لەکاتێکدا خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان لەئاو پشت بە ئاوی ئەو ڕووبارە دەبەستن کە بەهۆی وشکە ساڵییەوە تادێت بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێ.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر فلەییح، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕانی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی نەجەف ڕایگەیاند: لەگەڵ دابەزینی ئاستی ڕووباری فورات، بوونی ئەم ژمارە زۆرەی گامێش کارەساتێکی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ مرداربوونەوەی زۆری ئاژەڵان و کەڵەکەبوونی پاشماوەکانیان.
زانیاریی زیاتر: فلەییح ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازێکی فەرمیمان بۆ گواستنەوەی شوێنی لەوەڕینی ئەو گامێشانە بۆ ناوچەیەکی ئاویی و گونجاو لەگەڵ سروشتی ئەو ئاژەڵانە بگونجێت کردووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەو پێشنیازە جێبەجێ نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی گوتەی خەڵکی ئەو ناوچانە، ئاوی ڕووبارەکە خۆی پڕە لە پاشماوەی پیسی ڕۆژانەش ئەو هەموو گامێشە تەپاڵە و پیسی لەڕووبارەکەدا بڵاودەکەنەوە و خەڵکیش بەکاری دەهێنێت، ئەمەش بەدڵنیاییەوە کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز