بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی هەردوو یەكێتیی قوتابیان و لاوانی كوردستان یەك دەگرنەوە
- هەواڵ
- 15 ئایار

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ نوێنەی قوتابییان و لاوان
ئاڤا نیوز
دوای ساڵانێك لە خزمەتكردن لە دوو چوارچێوەی جیاوازدا، ئەمڕۆ دوو دێرینترین ڕێكخراوی قوتابیان و لاوانی كوردستان دەچنە نێو یەك چوارچێوەوە و دەبن بە یەك.
زانیاریی پەیامنێر: كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیبلۆماسیی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، كاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-05-15، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگرەی یەكگرتنەوەی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەستپێدەكات و یەك ڕۆژ دەخایێنێت.
قووڵتر: كۆنگرەكە ناوی كۆنگرەی یەكگرتنە و 260 ئەندام بەشدار دەبن، لە بەشی سەرەتای كۆنگرە پەیڕەو و پرۆگرام دەخوێندرێتەوە، سەرۆك بارزانیش گوتارێكی دەبێت و پاشنیوەڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بە دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، پەیكەربەندیی ڕێكخراوە یەكگرتووەكە دادەڕێژرێت و سكرتێر و ئەندامانی سكرتارییەت هەڵدەبژێردرێن.
زانیاریی زیاتر: ڕێكخراوەكە هەشت ئەندامی سكرتاریییەتی دەبێت و مەرجە كە دووانیان ئافرەت بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت