
درۆنێكی ئەمریكی- AFP
ئاڤا نیوز
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دوو بارهەڵگری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کراونەتە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە: دوێنێ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت ئەمریکی بێت، بە دوو کاتی جیاواز دوو بارهەڵگری چەکی کردووەتە ئامانج، کە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران خاوەندارێتی دەکەن، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەبووە.
زانیاریی زیاتر: بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال لە عێراقەوە بۆ سووریا ڕۆیشتوون بۆ گوندەوارەکانی دێرەزوور، لەگەڵ بۆردوومانەکەدا دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و دواتریش، گرووپە چەکدارەکان پشتێنەیەکی ئەمنییان لە شوێنی ڕووداوەکە دروستکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئێستا نە گرووپە چەکدارەکان و نە هێزەکانی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانەوە هیچ ڕوونکردنەوەیان نەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ هەینی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی خەراب جیر لە ڕومێلان لە باکووری شاری حەسەکە نیشتەوە، پێدەچێت کەرەستەی سەربازی و لۆجستی هەڵگرتبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان دوای پزیشکییان پەیوەندی بە پووتینەوە دەکات