
کەمپی پەنابەرانی مەخموور
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە سێ ئەندامی بەڕێوەبردنیی کەمپی (شەهید ڕۆستەم جودی) لە بازگەیەکی نزیک بەغدا دەستگیر کراون، ئەوان پێنج کەس بوون و دوو لەو ئەندامانیان ئازاد کراون و هێشتا سێ ئەندامیان لای حکومەتی عێراق گیراون، دانیشتوانی کەمپەکە وەک ناڕەزایی مانگرتنیان دەستپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەوتەی ئەندامانی شارەوانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی ماوەی زیاتر لە مانگێکە حکومەتی عێراق گەمارۆی خستووەتە سەر کەمپەکە، دوێنێ پێنج ئەندامی بەڕێوەبردنی کەمپەکە چوونەتە بەغدا و لەگەڵ خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق کۆبوونەتەوە. لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ مەخموور لە بازگەی دەرچوونی بەغدا بەرەو موسڵ هەر پێنج ئەندامەکە دەستگیرکران، دوو لە ئەندامانی شاندەکە بەناوەکانی نودەم مستەفا، هاوسەرۆکی سەرۆکایەتی شارەوانی کەمپ. سێڤێ حوسێن، نوێنەری جڤاتی ژنانی کەمپ دوێنێ شەو لە موسڵ ئازاد کران و گەڕێنرانەوە کەمپ، بەڵام سێ ئەندامەکەی دیکە هێشتا لە زیندانن.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ لەنێوان نوێنەری کەمپ و سوپای عێراق دانیشتنێک هەبوو، بەڵێن درابوو ئەمڕۆ ئازاد بکرێن، بەڵام ئازاد نەکران، بۆیە دانیشتوانی کەمپەکە بڕیاریاندا لەبەردەم کەمپ خیوەت هەڵبدەن و مانبگرن.
ئەو ئەندامانەی هێشتا لەلای حکومەتی عێراق ئازاد نەکراون ئەمانەن:
- ئەحمەد شەهباز، هاوسەرۆکی بەڕێوەبردنی کەمپ.
- ئەتبان عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی شاروانی کەمپ.
- بێوار ئەمین، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەمپ.
باکگراوند: کەمپی شەهید رۆستەم جودی لەناو خەڵک بە (کەمپی مەخمور) ناسراوە، لە ساڵی 1998 لە بناری چیای قەرەچوخ لە رۆژهەڵاتی مەخمور بۆ کوردانی باکوور دروستکراوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە 10 هەزار کەس دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت