
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاران دەیەوێت لەگەڵ واشنتن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی بگاتە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران بەردەوامن لە دانوستاندنەکانیان بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و، تائێستاش چوار گەڕی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند: پێم باش نییە پەنا بۆ جوڵەی سەربازی لەگەڵ ئێران ببەین و ناکرێت هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. هاوکات گوتیشی، تارانی ئاگادار کردووەتەوە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەربارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە بەرژوەندی ئەوان دەبێت و پێشنیازێکمان سەبارەت بە ڕێککەوتن بۆ تاران ناردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی هەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران هیچ پێشنیازێکی لە ئەمریکاوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێنەگەیشتووە.
زانیاریی زیاتر: ئێران چەند مەرجێکی هەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەوانەش، هەڵگرتنی سزاکان و ڕێگەدان بە ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەکارهێنانی لە کەرتی ووزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
میری قەتەر بێ ئەوەی گوتار پێشکەش بکات بەغدای جێهێشت
- تەندروستی
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
میری قەتەر بێ ئەوەی گوتار پێشکەش بکات بەغدای جێهێشت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی حەجخوازانی کوردستان گەیشتە سعودیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەر کەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت پسووڵەی خۆراکی ڕادەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
%7ی دانیشتووانی هەڵەبجە بەشدارییان لە پسووڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنیدا كردووە