
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای دا، ئەمڕۆ دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنی 2025-05-13، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی سەردانەی بۆ سعودیە، سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت و وەک دەرفەتێک بۆ ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی وڵاتەکە بە سەرکردایەتیی نوێی دیمەشق دانا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سێ بەرپرسی ئەمریکی پشتڕاستیان کردەوە، کە ئیدارەی ترەمپ دەستی کردووە بە پێداچوونەوەی تەکنیکی بۆ ئەو سزایانەی کە بەسەر دیمەشقدا سەپێنراون، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵگرتنی سزاکان، ڕوونیشیان کردەوە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا تا ئەو کاتەی سزاکان هەڵدەگیرێن چاودێریی حکومەتی نوێی سووریا دەکات.
چی ڕوویدا: ئەو کاتەی لە سعودیە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای دا، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، بڕیاری هەڵگرتنی سزاکان لەسەر داوای محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بووە و بۆ پێدانی دەرفەتێکی نوێ و سەقامگیری وڵاتەکەیە.
ئەمەش بزانە: ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ لەسەر داواکاری محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە. هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات