
ئاڤا نیوز
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دوای نزیکەی مانگێک، دەربارەی یارییە تەواونەکراوەکەی نێوان نەورۆز و زاخۆ بڕیاری دا، بەگوێرەی بڕیارەکەش لەسەر یاریگەی فڕەنسۆ هەریری و بەبێ ئامادەبوونی هاندەر یارییەکە تەواو دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕابەرییەکانی گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی زاخۆ بووەوە و یارییەکە تاوەکو خولەکی 80 بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، دواتر بەهۆی شەڕ و ئاژاوە یارییەکە ڕاگیرا، ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی 24-05-2025 کاتژمێر 07:00 لەسەر یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەو 10 خولەکەی لە یارییەکە مابوو بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: نەوا لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی نەورۆز بە ئاڤای گوت، "پێشووتر تانەمان لەو بڕیارە داوە کە دەبێت یارییەکە لە یاریگەی خۆمان تەواو بکرێت، بۆ بەشداریکردن لەو یارییەش پێویستی بە بڕیاری ئیدارەی یانەکە هەیە."
ئەمەش بزانە: پێشتووتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا هەردوو یانە تا کۆتایی وەرز بێ هاندەر یاری دەکەن، هەروەها یەکی 25 ملیۆن دیناری عێراقی سزا دەدرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت