
دیمەنی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی 43 ڕۆژە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئێستا لەگەڵ گەڕان بەدوای تەرمی ناوبراو، گەڕانیان بۆ تەرمی گەنجێکی دیکەش دەستپێکردووە کە لە باکووری کوردستان خنکاوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 5-4-2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی كە بۆ گەشت و سەیران سەردانی دەڤەری بارزانی كردبوو، لەوێ كاتێك دەچنە سەر ڕووباری ڕێزان براكەی لەسەر بەردێك دەخزێ و دەكەوێتە نێو ئاو و ئەویش بۆ دەربازكردنی براكەی دەچێتە پێش و ئەویش دەكەوێتە نێو ئاوەكە و دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نوقم دەبێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران بە ئاڤا میدیای وت، تیمەکانمان لەگەڵ گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا، گەڕان بەدوای تەرمی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە دەستیپێکردووە کە خەڵکی ناوچەی هۆرەمارە لە گەڤەری باکووری کوردستان. لە شەممەی ڕابردووەوە لە دیوی باکووری کوردستان خنکاوە و پێشبینی دەکرێت تەرمەکەی بەرەو ئەو ناوچەیە هاتبێت.
زانیاریی زیاتر: کاروان میراودەلی لەبارەی گەڕانیان بۆ تەرمی ئاڤێستا ئەمانەی وت:
٠ تیمەکانمان لە 24 تیم کردووەتە هەشت تیم، ڕۆژانە بەردەوامن لە گەڕان.
٠ ئاستی ئاوەکە دابەزیووە، بەشێوەی گەڕۆک و چەندین تەکنیک بەدوای تەرمەکە دەگەڕێین.
٠ مانگێک و 17 ڕۆژی دیکە لەگەڵیان دەبین، تا دەگاتە 90 ڕۆژ.
٠ بڕیاربوو تیمەکانمان لە هەفتەیەکدا تەنیا سێ ڕۆژ لەگەڵیان بن، بەڵام وەک ڕێزێک بۆ خانەوادەکە هەفتەی هەموو ڕۆژەکە لەگەڵیانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
43 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە