کۆمیسیۆن ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران بۆ سێ هەفتە درێژدەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا، ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تا 15ی حوزەیران درێژبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆماری بایۆمەتری و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە سەرەکیترین قۆناغی هەر هەڵبژاردنێک دادەنرێت و چەندین مانگی پێویستە، بڕیاربوو 24ی ئەم مانگە واتە پێنج ڕۆژی دیکە پرۆسەکە کۆتایی بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا ماوەی تۆماری بایۆمەتری تا 15ی حوزەیران درێژبکرێتەوە، تا زۆرترین دەرفەت بە هاووڵاتیان بدرێت و بتوانن بە نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەدەستبهێنن.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەوەی بۆ جاری سێیەم ماوەکەی درێژ کردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆتایی ڕۆژی پێنجشەممە دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزبەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوای ئەو ماوەیە چیتر درێژناکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی هۆشدارییەکی توند بە مووچەخۆران دەدات
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پەرە بە کێڵگەیەکی غازی هەرێمی کوردستان دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
18 ئایار
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
17 ئایار
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
17 ئایار
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پەرە بە کێڵگەیەکی غازی هەرێمی کوردستان دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری ئەحمەد: لە 24 کاتژمێری داهاتوودا بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ چاک دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکپارتی بۆ ئاڤا: کەسانێک هەن هەوڵدەدەن پرۆسەی ئاشتیی ژەهراوی بکەن