چین: پشتیووانی پاکستان دەکەین تا سەروەرییەکەی بپارێزێت

شەیری بکە لە:
چین: پشتیووانی پاکستان دەکەین تا سەروەرییەکەی بپارێزێت

ئاڵای هەریەک لە وڵاتی چین و پاکستان

ئاڤا نیوز

 

چین ڕایگەیاند، پاڵپشتیی لە پاکستان دەکات لە بەرگریکردن لە سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکەکەی. 

 

وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا گرژییەکانی پاکستان و هیندستان گەیشتە لووتکە، بەجۆرێک چەند پێگەیەکیان لەناو خاکی یەکدی بۆردوومان کرد، دواتر بە هەوڵی ئەمریکا ئاگربەست ڕاگەیێنرا.


لێدوانی فەرمی: وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد ئسحاق دار، هاوتا پاکستانییەکەی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە هەوڵەکانی هیندستان و پاکستان دەکات بۆ چارەسەری کێشەکانیان بە دیالۆگ. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین گەورەترین دابینکەری چەکی پاکستانە. دوای هێرشەکانیشی بۆ سەر چەند پێگەیەک لەناو خاکی هیندستان، پاکستان ڕایگەیاند لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا بۆ سەر هیندستان فڕۆکەی چینی بەکار هێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ