فایلی خەڵک؛ لە بازگەکانی حەشدی شەعبی ڕێگری لە بەرهەمی جووتیارانی کورد دەکرێ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
کێشەی جووتیارانی کورد لە بازگەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامە و ڕێگرییان لێدەکرێت بەرهەمەکانیان دەرباز بکەن بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سەرزەنیشتیش دەکرێ.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە جووتیارانی دەشتی هەولێر توڕە و نیگەرانن لەوەی لە بازگەکانی نێوان شارەکانی کوردستان و عێراق، بەتایبەتی بازگەکانی حەشدی شەعبی ڕێگرییان لێ دەکرێ و سەرزەنشت دەکرێن، هەروەها ڕێگە نادەن بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەوەی ڕێگەشی پێبدرێ، وەکو بەرتیل داوای کۆڵێک پارەی لێ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم جووتیارە کوردانە نیگەرانن لەوەی لە دەروازە سنورییەکانی سلێمانییەوە بەرووبوومی کشتووکاڵی ئێرانی بە فەرمی و نافەرمی دەهێندرێتە بازاڕەکانی کوردستانەوە، ئەمەش وای کردووە بەرهەمی جووتیارانی کورد لەبازاڕەکانی کوردستان و عێراق ساغ نەبێتەوە. هەندێک لە جووتیارەکان، ناچارن ئاژەڵ بەردەنە بەرهەمەکانیان، چونکە وەکو خۆیان دەڵێن، "بۆمان دەرناهێنێ پارەی کرێکار بدەین و بیبەینە بازاڕەوە بیفرۆشین، ئەوە باشترە بیدەینە ئاژەڵەکانمان".
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، "ئێمە هەموو ئاسانکارییەک بۆ جووتیارانی خۆمان دەکەین و چەند جارێکیش ئەم بەزمانەی کە بازگەکانی عێراق بە جووتیارانی کوردی دەکەن، بە بەرپرسانی حکومەتی عێراقمان گەیاندووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرێبەستەکانی کوردستان لە ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
19 ئایار
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
18 ئایار
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بیانووی ڕاوەبەراز هۆزێکی عەرەبی لە سنووری کەرکووک پڕچەک دەکرێن