بەلەمێکی کۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیز نوقوم دەبێت و دوو كۆچبەر گیان لەدەستدەدەن

شەیری بکە لە:
بەلەمێکی کۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیز نوقوم دەبێت و دوو كۆچبەر گیان لەدەستدەدەن

ژمارەیەک کۆچبەری ڕزگارکراو لە کەناراوەکانی بەریتانیا

ئاڤا نیوز

پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، بەلەمێکی کۆچبەران لە باکووری فەرەنسا دوای ئەوەی ویستوویەتی کەناڵی ئینگلیز ببڕێت، نوقوم بووە و بەهۆیەوە دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە بەلەمێك بە 80 كۆچبەرەوە، كە بەشێكیان كوردن، لە گڕاڤلاینزی شاری کاڵاس لە باكووری فەرەنساوە بەڕێکەوتووە و ویستوویەتی لەڕێگەی كەناڵی ئینگلیز بگاتە بەریتانیا، بەڵام لەناوەڕاستی دەریا نقوم بووە.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا لەڕێگەی چەند چالاكوانێكی مافەكانی كۆچبەران لە بەریتانیا زانیویەتی، ئەوەی تا ئێستا زانراوە؛ دوو لە كۆچبەرەكان گیانیان لەدەستداوە و 10 كۆچبەریش بەزیندوویی لەنێو ئاوەكەدا جێهێڵدراون، سەرجەم كۆچبەرە ڕزگاركراوەكانی دیكەش وەك لە وێنەیەك دەردەكەون كە تایبەت بۆ ئاڤا میدیا نێردراوە، گەیەندراونەتە شاری دۆڤەر لە كەناراوەكانی بەریتانیا، سەرجەمیان لەلایەن هێزی سنووری بەریتانیا دەستبەسەركراون و ئێستا چاودێری دەكرێن.

زانیاریی زیاتر: تەنها لەم هەفتەیەدا دوو بەلەمی کۆچبەران نوقم بووە و چەندین کەسیش بوونەتە قوربانی، ئەوەش بەهۆی بەهێزی شەپۆڵە تووندەكانی دەریا و لاوازی ئەو چووپەی كە قاچاخچییەكان بۆ گواستنەوەی كۆچبەران بەكاریدەهێنن، كە زۆرجار بەهۆی زۆری سەرنشینانی بەرگە ناگرێت و ژێرئاو دەكەوێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ