کۆمیسیۆن: ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران ڕۆژانی پشووی فەرمی دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا، ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران ڕۆژانی پشووی فەرمی پێشوازی لە هاووڵاتیان بکات.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 2025-11-11ـی دیارکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕی، پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ـی ساڵی 2018 کە عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەت بە هاووڵاتیان بدرێت و بتوانن بە نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەدەستبهێنن، ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران ڕۆژانی پشووی فەرمیش ( هەینی و شەممە) پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکەن.
ئەمەش بزانە: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا، ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تا 2025-06-15 درێژبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: کوردستان هێڵی سوورە !
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و مایک ڕۆجەرز جەختیان لە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە کردەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: کوردستان هێڵی سوورە !
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: لە 24 کاتژمێردا 232 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینامان تێکشکاند