گەورەترین هەوڵی بەقاچاخ بردنی کبریت لە ئوم قەسر پووچەڵ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
گەورەترین هەوڵی بەقاچاخ بردنی کبریت لە ئوم قەسر پووچەڵ دەکرێتەوە

دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی کبریتەکان

ئاڤا نیوز

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەوڵێکی بەقاچاخ بردنی بڕێکی زۆر لە ماددەی کبریت لە بەندەری ئوم قەسر، پووچەڵ کردەوە و 15 تۆمەتباریشی دەستگیرکرد.

چیرۆکی سەرەکی: لەبەندەری ئوم قەسر لەپارێزگای بەسرە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی بەندەرەکانی سنوور و هێزی دەریایی عێراق دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت نزیکەی 10 هەزار تۆن کبریتی قاچاخی تێدابوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دەست بەسەر ئەو کەشتییە گیرا، دەزگاکەمان هەڵیکوتایە سەر بارەگای سەرەکی ئەو کۆمپانیایەی پەیوەندی بەگەشتییەکەوە هەبوو، لەئاکامدا دەستگیرا بەسەر 16 بارهەڵگردا کە نزیکەی 100 هەزار تۆن کبریتیان بارکردبوو بۆ بە قاچاخبردن، بەمەش کۆی گشتی ئەو بڕە کبریتەی ئامادەکرابوو بەقاچاخ ببرێتە دەرەوەی عێراق نزیکەی 110 هەزار تۆن بوو.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو هەڵمەتەدا 15 تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر چەندین بەڵگەنامەدا گیرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ