
دیمەنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە تورکیا
ئاڤا نیوز
کاربەدەستانی دادوەری و ئەمنی تورکیا دەستگیرکردنی دەیان کەسیان لە دوو کەیسی جیادا ڕاگەیاند کە یەکێکیان پەیوەندی بە تۆڕی فەتحوڵڵا گیولەن و ئەوی دیکەیان پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی شارەوانی ئیستەنبووڵ هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکان لە 36 پارێزگا و ناوەندی شاری ئیستەنبووڵ، 56 کارمەندی سەربازی چالاک لە سوپای تورکیا دەستگیرکران بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تۆڕی ناسراو بە ڕێکخراوی فێتۆ. 9 پۆلیسیش دەستگیرکراون کە زۆربەیان لە ئیستەنبووڵ بوون لەسەر هەمان کەیس.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی لانی کەم 64 کەسی دیکەیان بە تۆمەتی دۆسیەی گەندەڵی لە شارەوانی ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە. کەیسێک کە دوو مانگ لەمەوبەر، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی پێشووی ئەستەنبووڵی لەسەر دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیرگون، 44 کەس لە هەڵمەتەکانی ڕۆژی هەینی دەستگیرکراون و پۆلیس بەدوای پێنج کەسی دیکەدا دەگەڕێت. جگە لەوەش لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە 20 کەسی دیکە بە تۆمەتی ڕێکخستنی تەندەری نایاسایی و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکراون. لە نێو ئەو دەستگیرکراوانەدا سکرتێری تایبەتی ئیمامئۆغڵو و ئەفسەری ئاسایشی تایبەتی و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی شارەوانی ئیستەنبووڵ هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت