
دیمەنی پۆندی زیارەت
ئاڤا نیوز
كارەكانی پرۆژەی پۆندی زیارەت لە سنووری پارێزگای هەولێر 80%ـی تەواو بووە كە گرنگییەكی زۆری بۆ ئاودێریی زەویی كشتوكاڵی ناوچەكە هەیە.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پرۆژەكانی ئاودێری لەپێناو سەقامگیركردنی ئاسایشی ئاو، پرۆژەی پۆندی زیارەت بە گوژمەی زیاتر لە 562 ملیۆن دینار دروست دەكرێت كە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی پارێزگای هەولێر، جێبەجێ دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دیوانی پارێزگای هەولێر، كاركردن لە پرۆژەكە قۆناغی باشی بڕیوە و 80%ـی كارەكانی تەواوبووە، كە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا 10 پۆندی نوێ لەسنووری پارێزگای هەولێر دروستكراون و كارەكانی دروستكردنی سەرووی 43 پۆندی دیكەش بەردەوامە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا تەواو دەكرێن.
بۆچی گرنگە: تەواوکردنی هەر پۆندێک کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی لەو سنوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە