سوودانی دەستپێشخەرییەکی هەرێمی بۆ پاراستنی دیجلە و فورات ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
سوودانی دەستپێشخەرییەکی هەرێمی بۆ پاراستنی دیجلە و فورات ڕادەگەیەنێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ژێر دروشمی "ئاوەکانمان، داهاتوومانە" دەستپێشخەرییەکی هەرێمی بۆ پاراستنی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات ڕاگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-5-24، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاوی بەغدای لەژێر دروشمی "ئاو و تەکنەلۆژیا... هاوبەشایەتی بۆ گەشەپێدان" کرد. کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە ئاو بەشداربوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی هەرێمی بۆ پاراستنی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات لەژێر دروشمی: "ئاوەکانمان... داهاتوومانە"، ڕاگەیاند کە هەنگاوێکی ستراتیژی گشتگیرە بۆ پاراستنی دوو ڕووبارە نەمرەکە لە لەناوچوون.

محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند:

- هاوبەشی بەرپرسیارانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی ئاودا دەتوانێت ڕێگە بۆ چارەسەری بەردەوام بکاتەوە و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کەم بکاتەوە.

- عێراق لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چارەسەری تەکنەلۆژیای پەیڕەو کردووە بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو.

- جەخت لەسەر دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکان دەکەینەوە لە هەوڵە نەتەوەییەکان و بەشداری کۆمەڵگا لە پاراستنی سامانی ئاو.

- سیاسەتی نیشتمانیمان داڕشتووە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی کەشوهەوا.

- هەنگاوی گرنگمان ناوە لە بواری پاراستنی ئاو و کۆنتڕۆڵکردنی پیسبوونی ژینگە و ستانداردی تووند بۆ کەمکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی و نەمانی ئاوی ژێر زەوی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی هۆشیارکردنەوە بۆ ئەم هەوڵانە.

- سوورین لەسەر زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان و ئاسایشی ئاوی پتەو بۆ عێراق و گەشەپێدان کە پێداویستییەکانی داهاتوو دابین بکات و بەرژەوەندیی گەلەکەمان لەبەرچاو بگرێت و کراوەیی هەبێت بۆ هاوبەشی زیاتر و بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ