حکومەتی عێراق بەپێی پێویست دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک دابین ناکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

نەخۆشخانەکانی پارێزگای دهۆک کێشەی کەمی دەرمانیان هەیە و سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی ئازادیی شارەکە دەڵێت، حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات و بەپێی پێویست دەرمانمان بۆ دابین ناکات.

زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان پەیامنێری ئاڤا بادینان دەڵێ،  تەندرووستی دهۆک لە ساڵی ڕابردوو داوای کڕینی دەرمانی لە عێراق کردووە بە گوژمەی 140 ملیار دینار، کەچی بایی لەسەدا چلی ئەو دەرمانەی ناردووە کە داوایان کردووە.

- حکومەتی هەرێمی کوردستان بایی 18ملیار دینار دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک دابین کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: هاوڵاتییەک دەڵێت، "ژنەکەم نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، چووم بۆ نەخۆشخانەی ئازادیی بۆ وەرگرتنی 14 دەرزی، کەچی چواریان پێدام و وتیان کێشەی کەمیی دەرمانمان هەیە".

 لێدوانی فەرمی: د. سەفەر یونس، بەڕێوەبەری تەکنیکى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستی دهۆک دەڵێت: حکومەتی عێراق هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵکی دهۆک ناکات و دەرمانمان بۆ نانێرێ، لەکاتێکدا ئەرکی ئەوە دەرمانمان بۆ دابین بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ