ڕووسیا و ئۆكراینا ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان دەکەن

شەیری بکە لە:
ڕووسیا و ئۆكراینا ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان دەکەن

دلخۆشی سەربازانی ئۆکراینا دوای ئازادکردنیان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دوای دانوستانەکەی 16ـی ئایاری نێوان شاندی ئۆكراینا و ڕووسیا لە ئیستەنبووڵ، لە یەکەم هەنگاودا ئەو دوو وڵاتە 307 دیلیان ئاڵووگۆڕکرد. ڕووسیا 307 سەربازی ڕادەستی ئۆکراینا کردەوە و لە بەرامبەردا ئۆكراینا 307 چەکداری ڕووسی کە دەستبەسەر بوون ڕەوانەی ڕووسیا کردەوە.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و گۆڕینەوەی دیلەکانی نێوانیان بەردەوامە، تائێستا چەندین جار ئەو دوو وڵاتە ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان کردووە.

ڕاگەیێنروای فەرمی: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لەدوای دانوستانەکەی ئیستەنبووڵ، 307 سەربازی ئۆكراینیمان بەرامبەر بە ئازادکردنی 307 سەربازی ڕووسی ئاڵووگۆڕکرد. ئەو گۆڕانکارییە بەرفراوانە کە ئێمە دەستمان پێکردووە، بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: سەربازە ئازادکراوەکان لەگەڵ گەیشتنیان بۆ خاکی بیلاڕووس چارەسەری پزیشکی و دەروونییان بۆ کرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە شاندی دانوستانکاری ڕووسیا و ئۆكراینا لە ئیستەنبووڵ، بە نێوەندگیری ئەمریکا و تورکیا کۆبوونەوە، بڕیاریاندا هەریەکەیان هەزار دیل ئازاد بکەن و دانووستانەکان بەردەوام بێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ