وەبەرهێنانی عێراق ڕێنمایی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەردەکات

شەیری بکە لە:
وەبەرهێنانی عێراق ڕێنمایی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەردەکات

دیمەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری بەغدا

ئاڤا نیوز

لە عێراق لە دوو ساڵدا بە بەهای 34 مليار دۆلار پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروستکراوە، بەڵام ناڕەزایی لەبارەی بەرزی نرخەکانیان هەیە، دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، ڕێنمایی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان دەردەکات.

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لە دوو ساڵدا 320 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە گوژمەی 34 مليار دۆلار دروستکراوە، ئێستاش 11 شاری نوێ لە بەغدا و پارێزگاکان لە قۆناغی دروستکردن دان، گرانی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوونیش وایکردووە ژمارەیەکی کەمی هاووڵاتی لێیان سوودمەند ببن.

لێدوانی فەرمی: دکتۆر حەیدەر مەکیە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێنماییان ئاڕاستەی لقەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان کردووە تا توێژینەوەی ورد لەسەر نرخی ڕاستەقینەی یەکەکانی نیشتەجێبوون بکەن.

زانیاریی زیاتر: داوا لە کۆمپانیاکان کراوە گرێبەست و نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕەوانەی دەستەی وەبەرهێنان بکەن تا بەدواداچوون بۆ نرخەکانیان بکرێت، نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوونیش بە دیناری عێراقی هەژمار بکرێت تا زیادەڕۆیی لە نرخەکەیدا نەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ