سەرۆك بارزانی: شۆڕشی گوڵان بۆ هەمووانی سەلماند ئیرادەی ئازادیخوازیی كورد ناشكێت
- هەواڵ
- 26 ئایار

سەرۆك بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی ڕایدەگەیەنێت، شۆڕشی گوڵان بۆ هەمووانی سەلماند كە ئیڕادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی، هەرگیز ناشكێت و بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی سیاسەتی چەوسانەوە و پاکتاوی ڕەگەزی و پێنەدانی مافەکانی کورد لەلایەن ڕژێمی حكومڕانی ئەوسای عێراقدا، 49 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ؛ لە درێژەی كاروانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی كورد، شۆڕشی گوڵان سەریهەڵدا كە بە یەکێک لە شۆڕشە گرنگەکانی کورد لە مێژووی هاوچەرخ دادەنرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکردایەتی دەکرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی بۆ یادی 49 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، شۆڕشی گوڵان، لە بارودۆخی نالەباری دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان، بە پلانێكی وردی تەنزیمی و سەربازی و بە ئیڕادەیەكی بەهێز هەڵگیرسا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ چل و نۆیەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شۆڕشی گوڵان، یەكێكە لە گرنگترین وێستگەكانی بەرخودان و خەباتی گەلی كوردستان كە درێژكراوە و هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە. لە بارودۆخی نالەباری دوای نسكۆ و لە ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی وردی تەنزیمی و سەربازی و بە ئیرادەیەكی بەهێز شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت.
لە شۆڕشی گوڵاندا گەلەكەمان قوربانیی زۆری دا، زۆر پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان فیدای كوردستان كرد، بەشێكی زۆری ڕۆڵەكانی گەلەكەمان ئاوارەیی و ماندوویەتی و كۆڵنەدانیان هەڵبژارد. شۆڕشی گوڵان بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشكێت و بەردەوام دەبێت.
لە چل و نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین، هەروەها پێزانینم بۆ هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە و ئەو نیشتیمانپەروەرانە هەیە كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبوو و شانازییان بۆ گەلەكەمان تۆمار كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت