
دیمەنی حەیدەر سعوود عەلیاوییە لە زیندان
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای ئەنبار سزادراوێک کە ماوەی 10 ساڵە لە زیندان بووە و بڕیاربوو دوو ڕۆژی دیکە بەیاسای لێبوردنی گشتی ئازاد بکرێت، لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا. کەسوکارەکەشی دەڵێن، شوێنەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی هەیە.
وێنە گەورەکە: یاسای لێبوردنی گشتی کە ماوەی سێ مانگە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، تائێستا زیاتر لە 23 هەزار کەس لێی سوودمەندبووە، کە زۆرینەیان خەڵکی سوننە مەزهەبن و بەتۆمەتی پەیوەست بە تیرۆرەوە دەستگیرکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو هاووڵاتییە ناوی حەیدەر سعوود عەلیاوییە، خەڵکی شاری ڕوومادییە و خاوەنی چوار منداڵە، شەممەی ڕابردوو تەرمەکەی ڕادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە و بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە ئازادبکرێت.
لێدوانی فەرمی: دایکی حەیدەر دەڵێت، لە زیندانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و وتوویانە وەرن تەرمی کوڕەکەتان ببنەوە، بەقسەی بەرپرسانی زیندانەکەش "کوڕەکەم لەکاتی گواستنەوەی بۆ زیندانێکی دیکە لەهۆش خۆی چووە، بەڵام کەمتەرخەمیی هەبووە و شوێنی ئەشکەنجە لەسەر جەستەی هەیە، بۆیە لە مافی کوڕەکەم خۆش نابین، داوای سەیرکردنەوەی کامێراکان و لێپرسینەوە لەوانە دەکەین کە کەمتەرخەم بوون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەیدەر مەرگی پێش ئازادبوونەکەی کەوت، بەتایبەتیش کە 10 ساڵ لەومەبەر لە زیندانێکی بەغدا زیندانیی کرابوو، بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیشی لەسەر نەبووە بەر یاسای لێبوردنی گشتی کەوتبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت