سەرۆک هۆزەکانی ئەنبار داوای هاوسەنگیی حوکمڕانی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆک هۆزەکانی ئەنبار داوای هاوسەنگیی حوکمڕانی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەل ژمارەیەک سەرۆک هۆزەکانی ئەنبار و دەوروبەری بەغدا

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک هۆزەکانی ئەنبار کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک بارزانی کرا، لە پڕۆسەی حوكمڕانی و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا هاوسەنگی هەبێت.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2025 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و سەرۆك هۆزی پارێزگای ئەنبار و دەوروبەری بەغدا كرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد کە هەمیشە بەرگریکار و پاڵپشت بووە بۆ داواکاری و مافی پێکهاتەکان لە عێراق.

- داواشیان لە سەرۆک بارزانی کرد  لە پڕۆسەی حوكمڕانی و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا هاوسەنگی هەبێت و هەماهەنگی و برایەتی و تەبایی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی عێراق پتەوتر بكرێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر ئەو هەڵە و پێشێلكارییانەی كە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەنجام دراون، جەختی لەوە كردەوە كە پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا ئەو كاتە سەركەوتوو دەبێت كە هەموولایەك پابەندی دەستوور و پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی بن.

- سەرۆك بارزانی باسی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و چۆنیەتی پاراستنی عێراق لە هەڕەشە و ئاستەنگەكان كرد.


 
 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ