
چەکدارانی ڕێکخراوی داعش
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئاشکرای دەکات، ڕێکخراوی داعش دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا بەهێزتر بووە و هەوڵ دەدات ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی پێشوو بباتە ڕیزەکانی.
وێنە گەورەکە: داعش ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی لە سووپای پێشووی سووریا دەستکەوتووە و ئەوەش توانای ڕێکخراوەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی زیاتر کردووە و وڵاتانی دراوسێ لەوانەش عێراق، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە ڕێکاری ئەمنیی تووندیان لەسەر سنوورەکانیان لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: نورەدین بابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ڕێکخراوی داعش هەوڵی داوە سەربازانی ڕژێمی پێشوو بباتە ڕیزەکانی، دوای ڕووخانی ڕژێم، چالاکیی داعش زیاتر بووە، چونکە بەشێک لە چەکەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی پێشووی کەوتووەتە دەست.
بابا دووپاتی کردەوە، هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی سووریا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و وتیشی: لەم دواییانەدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان دەزگا ئەمنییەکانی سووریا و وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدرا و هەماهەنگی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرەتای ئەمساڵەوە، داعش 97 هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 35 کەس کوژراون، زۆرترین هێرشیش لە سنووری شاری دێرەزوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت