
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی هێرشەكانی شەوی ڕابردوو كە بە مووشەك كرانە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیێنرێت، ئەمەش بەگوتەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،هاوكات پارێزگاری دهۆك سێ ڕۆژ ماتەمینی لەشارەكە ڕاگەیاند.
چیرۆكە سەرەكییەكە: كاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەكی بالیستیکی هێرشی كردە سەر چەند شوێنێک لە هەولێر، بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكە برینداربوون، لەنێویاندا پێشڕەو دزەیی، گەورە بازرگانی شاری هەولێر كە خاوەنی فالكۆن گروپ و ئیمپایەر، لە بۆردوومانەكەدا خۆی و هاوسەرەكەی گیانییان لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: "بەهۆی ئەو پەلامار و مووشەكبارانە ناڕەوایەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە شەوی ڕابردوو كرایە سەر شارەكەمان و لە ئەنجامدا بەداخێكی زۆرەوە پێنج هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین شەهیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و هیوای زوو چاكبوونەوەی بریندارەكان دەخوازین" ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وای گوتووە.
زانیاریی زیاتر: جارێكی دیکە وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەكەین، كە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەك خەڵكی سڤیل و بێتاوانی كردە ئامانج، لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی ڕادەگەێنین". ئەمەش بەگوتەی پارێزگاری هەولێر.
"وەک هاوخەمی بۆ پارێزگای هەولێر و کەسوکاری قوربانیەکانی هێرشە مووشەکیەکان، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە پارێزگای دهۆک ڕادەگەینێین" ئەمەش گوتەی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك بوو.
باكگراوند: لە رۆژی حەوتی ئۆكتۆبەرەوە، دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە گرووپە چەكدارەكان لە عێراق و سووریا 169 جار هێرشی مووشەكی و درۆنییان كردووەتە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا، هەر لەو ماوەیەدا 69 جار بنكەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە هەریر و نزیک فڕۆكەخانەی هەولێر كراونەتە ئامانج، ئەمە دووەمجارە سوپای پاسداران بەفەرمی بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ 10.8% دابەزیووە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە شارەزوور ڕووی دا
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ 10.8% دابەزیووە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە شارەزوور ڕووی دا
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات