
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی سێ کەسی بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت لە ئەنبار ڕاگەیاند، کەسێکی دیکەش بەتۆمەتی دزینی گۆڕەڕ (محاویلە)ی کارەبایی لە هەمان پارێزگا دەستگیرکراوە.
وێنە گەورەکە: بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی پێشێلکردنی یاسا و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەرکی دەستەی دەستپاکییە و ساڵانەش دەستەکە دەیان ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار سێ کەسی لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی مۆلیدەیەکی کارەبا لە مزگەوتی (دەوڵەتی گەورە) لە شاری ڕوومادی دەستگیرکردووە کە سەرقاڵی گۆڕینی مۆلیدەکە بوون بە مۆلیدەیەکی بچوکتر بەپاساوی نۆژەنکردنەوەی، دواتریش مۆلیدە سەرەکییەکە لە شوێنی خۆی دانراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە ئەنبار کارمەندێکی دابەشکردنی کارەبا دەستگیرکراوە کە هەستاوە بە دزینی سێ گۆڕەڕ (محاویلە) و نۆ ستوونی کارەبا و لە ماڵەکەی خۆیدا شاردوونیەتەوە، تۆمەتبارەکانیش بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دەستەی دەستپاکی دەڵێت، سزاش دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت