
ڕووباری دیجلە لە عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق ڕووبەڕوووی قەیرانی کەمیی ئاو بووەتەوە و بە وتەی بەرپرسانی حکومەت، ئەمساڵ بە هاوینێکی سەخت تێدەپەڕێت. بۆ ئەو مەبەستەش، حکومەت چەندین ڕێکار بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمیی ئاو دەگرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: عێراق بە دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزی ئاودا تێدەپەڕێت و پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی ئاوی گڵدراوەی ستراتیژیی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا. ئەوەش دوای ئەوەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا تووشی وشکەساڵییەکی گەورە و مەترسیدار بووەوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: حکومەت چەندین ڕێکاری لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە گرتووەتەبەر، لەوانەش: نەهێشتنی پێشێلکارییەکان لە پشکی ئاوی پارێزگاکان، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە 80 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا دابین بکرێت.
یەکێکی دیکەش لە ڕێکارەکان، گواستنەوەی ئاوی دەریاچەی سەرسارە بۆ ناو ڕووباری فورات.
بەگوێرەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، هاوینی 2025 سەخترین و ماندووکەرترین هاوین دەبێت بۆ عێراق، چونکە بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق کەمترین ئاوی گڵدراوی هەیە. لە ئێستادا 70٪ سەرچاوەی ئاوی عێراق لە تورکیا و سووریا و ئێرانەوەیە، بەڵام کەمتر لە 40%ـی ئەو بڕە ئاوەی بۆ دێت.
زانیاریی زیاتر: لە 24ی ئەم مانگەدا، عۆن زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ڕێککەوتنی بەغدا و ئەنقەرەی لەسەر بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکەدا لە ڕووباری فوراتەوە لەلایەن تورکیاوە ڕاگەیاندبوو.
ئەمەش بزانە: لیژنە هاوبەشەكانی عێراق لەگەڵ ئێران و توركیا و سووریا بەردەوامن لە كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان: ڕووسیا و ئۆكراینا بە ئاگربەست ڕازین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا ڕێگای گوندی زەڵم چاک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
مەسرور بارزانی دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکان بەرپرسانی عێراق شۆک دەکات
27 ئایار
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارگەکانی هاڕینی بەرد چەند گەڕەکێکی دەربەندیخان بێزاڕ دەکەن