
دیمەنی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتی ڕاییکردنی مامەلەی هاووڵاتیان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیار دراوە لەمەودوا هەر ئەفسەر و كارمەند و فەرمانبەرێکی وەزارەتی ناوخۆ کاری زیادە بکات، ئەوا لەبەرامبەر هەر کاتژمێرێک بڕێك پارە وەردەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەر ئەفسەر و كارمەند و فەرمانبەرێكی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان، ڕۆژانە چەند کاتژمێر كاری زیاد بكات، مانگانە هەمووی بۆ كۆدەكرێتەوە پێی دەدرێت، بە جۆرێک بۆ هەندێك كەس پارەكە ڕەنگە بگاتە نیوەی مووچەكەی.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت، واتا ئەوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کاری زیادەیان کردووە، هەموویان بەسەر یەکەوە پێدەدرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: وردەکاری بڕیارەكە بەمشێوەیە:
هەر بەڕێوەبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی بۆ هەر کاتژمێرێک كاركردنی زیادە نۆ هەزار دیناری پێدەدرێت.
هەر ئەفسەر یان بەڕێوەبەری بەشێك، بۆ هەر کاتژمێرێک كاركردنی زیادە حەوت هەزار دیناری پێدەدرێت.
هەر كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و فەرمانبەرێكی شارستانی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بێت، بۆ هەر کاتژمێرێک كاركردنی زیادە شەش هەزار دیناری پێدەدرێت.
مەرجەکانی کارکردنی زیاتر ئەمانەن:
یەکەم؛ ماوەی كاری زیادە لە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ بۆ شەشی ئێوارە دەبێت.
دووەم: نابێت ماوەی كاری زیادە لە سێ کاتژمێر زیاتر بێت لە ڕۆژێكدا.
سێیەم: دەبێت سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ تۆمارێكی تایبەت دروست بکەن بە کارکردنی زیادەی فەرمانبەران.
چوارەم: مانگانە دەركردنی فەرمانی كارگێڕی بەمەبەستی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت