
دیمەنی چەند کرێکارێکی بیانی لە عێراق؛ وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق جەخت لە بەردەوامبوونی هەڵمەتی بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی کرێکارانی بیانی ئەوانەی بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە نێو عێراق لەسەرجەم پارێزگاکاندا دەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ڕێوشوێنەکانیان بەرامبەر ئەو کۆمپانیاو لایەنانەش تووندکردەوەتەوە کە ئەو کرێکارانە لەخۆیان دەگرن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، بە دەیان هەزاری دیکەش بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە نێو عێراق و ساڵانەش بە هەزارانیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: کازم عەتوانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی کار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەڵمەتی وەزارەتی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بۆ ڕێگریکردن لە بوونی کرێکاری بیانی نایاسایی لە سەرجەم شار و پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە.
دەرئەنجامەکان: بە وتەی عەتوانی "ئەم هەڵمەتە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لەدۆزینەوەی چەندین حاڵەتی لەو شێوەیە، لەسەر ئەو بابەتەش سەرپێچیکاران لە خاوەن ماڵ و دوکان و ئەوانی دیکە سزادراون.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: عەتوانی ئاماژەی بە "لێکەوتەکانی ئەو دیاردەیە کرد کە لەناو دەوڵەتدا بەجێی دەهێڵێت و ڕایگەیاند، کرێکارانی بیانی نایاسایی کاریگەری ئابوورییان لەسەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق و لێکەوتەی ئەمنیش هەیە.
چارەسەرەکان: کازم عەتوانی بەپێویستی زانی، ئەو جۆرە کرێکارانە بە فەرمی لەلایەنە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کار تۆمار بکرێن و و گوتیشی: کاردەکەین بۆ تووندکردنی ڕێوشوێنەکان و سزادانی ئەو کۆمپانیایانەی کە کرێکاری بیانی لەخۆ دەگرن، ئەو کرێکارانەی کە بەشێوەی نایاسایی و هاتوونەتە ناوەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پێنجەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری دەستپێدەكات
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگۆی نامەیەکی سیستانی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی سووریا ئاگربەستێکی گشتگیری ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پێنجەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری دەستپێدەكات
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگۆی نامەیەکی سیستانی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی سووریا ئاگربەستێکی گشتگیری ڕاگەیاند
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕوانگەیەکی ئابووری: عێراق نیوەی پێداویستیی خۆی لە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
سبەی ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر دەگاتە دەیان گەڕەک